گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێکیان پەیوەندى بە هەرێمەوە هەیە

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق ئەو مادانەى دەستوور ئاشکرادەکات کە کار بۆ هەموارکردنەوەیان دەکرێت

2019.10.18 - 10:51
سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق ئەو مادانەى دەستوور ئاشکرادەکات کە کار بۆ هەموارکردنەوەیان دەکرێت
ناس کورد- ڕاوێژکارى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق بۆ کاروبارى یاسایی، بەشێک لەو مادانەى دەستوورى ئاشکراکرد، کە هەوڵدەدرێت لەچوارچێوەی گۆنگرەیەکی نیشتمانیدا هەمواربکرێنەوە. . بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، ڕۆژى چوارشەممە 16ى تشرینی یەکەمی 2019، داوایکرد بە سەرپەرشتی خۆی ئەنجوومەنێکی نیشتیمانی دابمەزرێت ، بۆ پێداچوونەوە بە  دەستووردا. . ئەمیر کینانی، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە، ڕایگەیاند "هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق، ئاسان نییە، سەرۆکایەتی کۆماریش پێشنیاری کردووە ئەو هەمواکردنەوەیە لە کۆنگرەیەکی نیشتیمانیدا ئەنجامبدرێت". . ئاماژەی بەوەشکردووە "سەرۆک کۆمار لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدایە، کەسایەتییە دیارەکانی کۆمەڵگای عێراق، سیاسییەکان، ئەکادیمییەکان، مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان بەشداربن لە پێداچوونەوە بە بڕگەکانی  دەستووردا". . کینانی ئەوەشی خستوەتە ڕوو، لەڕێگەی ئەو کۆنگرەیەوە، تاوتوێی  چەندین  پرسی گرنگ دەکرێن وەک" ئایا کام سیستمی حکومڕانی باشترە بۆ عێراق سیستمی پەرلەمانی یاخود سەرۆکایەتی؟، لە هەمانکاتیشدا تاوتوێی  پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق و شێوازی دابەشکردنی سامانە سروشتییەکان بەتایبەتی سامانی نەوت دەکرێت، لەگەڵ دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ومیکانزمی هەڵبژاردنی پارێزگارەکان". . باسیلەوەشکردووە، هەموارکردنەوەی دەستوور پێویستی بەکاتە، ئەگەریش هەیە چەند مانگێک بخایەنێت، بەوپێیەی میکانیزمی هەموارکردنەوەکە ئاسان نابێت. . ڕاوێژکارى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق جەختیشیکردووەتەوە، سەرۆک کۆمار سورە لە سەر هەموارکردنەوەی دەستوور چونکە زۆر مادە هەن گرفتیان بۆ دەوڵەتی عێراق و عێراقییەکان دروستکردووە.