گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرەڕاى ڕێککەوتنى ئاگربەست، لە سەرێکانى دەنگى بۆردومان دەبیسترێت

2019.10.18 - 09:44
سەرەڕاى ڕێککەوتنى ئاگربەست، لە سەرێکانى  دەنگى بۆردومان دەبیسترێت
ناس کورد-   ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەرەڕاى ڕێککەوتنى ڕاگەیاندنى ئاگربەست لە ڕۆژئاواى کوردستان، بەیانى ئەمڕۆ هەینى 18ى تشرینى یەکەمى 2019، دەنگى بۆردومان و دۆشکە لەسەرێکانى بیستراوە. . پەیامنێرى ئاژانسەکە لەسەر سنورى تورکیا و ڕۆژئاواى کوردستان ئاماژەى بەوەکردووە، دەنگى دۆشکە و بۆردومان لەسنورى سەرێکانى بیستراوە کە دەکەوێتە سەر سنورى ڕۆژئاوا و تورکیا. . ئەو بۆردومانە دواى ڕۆژێک دێت لە ڕێککەوتنى نێوان تورکیا و ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەست و ڕاگرتنى لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان و کشانەوەى هێزەکانى یەپەگە. . شەوى ڕابردوو تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتنێکى نۆ خاڵیان واژۆکرد، بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان.