گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم کاردانەوەى سوریا لەسەر ڕێککەوتنەکەى تورکیا و ئەمریکا

سوریا: ڕێگە بە کۆپیکردنى نمونەى کوردستانى عێراق لە وڵاتەکەمان نادەین

2019.10.18 - 09:13
سوریا: ڕێگە بە کۆپیکردنى نمونەى کوردستانى عێراق لە وڵاتەکەمان نادەین
ناس کورد-   ڕاوێژکارى سیاسی و ڕاگەیاندنى سەرۆکایەتى سوریا ڕێککەوتنەکەى نێوان ئەمریکا و سوریا بۆ ئاگربەست لە ڕۆژئاواى کوردستان بە "ناڕوون" ناودەبات و دەڵێت، ڕێگە بە کۆپیکردنى نمونەى کوردستانى عێراق لە وڵاتەکەیان نادەن. . بەسینە شەعبان، ڕاوێژکارى سیاسی و ڕاگەیاندنى سەرۆکایەتى سوریا بە کەناڵى مەیادینى ڕاگەیاندووە "بەکارهێنانى دەستەواژەى ناوچەى ئارام دروست نییە، ئەوە دەبێتە ناوچەى داگیرکراو". . وتیشى "ئەردۆغان کەسێکى مەترسیدارە و ڕوبەڕووى دەبینەوە، ئەگەر یارمەتى تورکیا نەبوایە، هەزاران تیرۆریست نەیاندەتوانى بگەنە سوریا". . بەسینە شەعبان جەختیکردووەتەوە، ناتوانن ڕێگە بە "کۆپیکردنى نمونەى کوردستانى عێراق" بدەن لە وڵاتەکەیان و کوردەکان بەشێکن لەگەلى سوریا. . باسى لەوەشکردووە، ڕێککەوتنى ئەدەنەى نێوان تورکیا و سوریا لەساڵى 1998، دەکرێت چارەسەرى کێشەکانى سەر سنور بکات، ئەگەر ئەردۆغان بیەوێت بگەنە چارەسەر لەو بارەیەوە. . شەوى ڕابردوو تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتنێکى نۆ خاڵیان واژۆکرد، بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان.