گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگربەستەکەى سوریا عەیبە و هەڵخەڵەتاندنە

دوو بەرپرسى ئەمریکا: ترەمپ هەموو شتێکی ڕادەستى ئەردۆغان کرد

2019.10.18 - 08:54
دوو بەرپرسى ئەمریکا: ترەمپ هەموو شتێکی ڕادەستى ئەردۆغان کرد
ناس کورد -   سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و سەرۆکی دیموکراتییەکان لە ئەنجومەنی سیناتۆرەکان، ڕەخنەی توند لە ترەمپ دەگرن و دەڵێن "ترەمپ هەموو شتێکی ڕادەستى ئەردۆغان کرد و ئاگربەستەکەش عەیبەیە". . نانسی بیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و جاک شۆمەر، سەرۆکی دیموکراتییەکان لە ئەنجومەنی سیناتۆرەکان لە ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشدا، بەتوندی ڕەخنەیان لە ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئەردۆغان گرت و بە "عەیبە" وەسفیان کرد. . هەروەها ئاماژەیان بە ئاگربەستەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە و ئەوەیان خستوەتەڕوو، ئەو ڕێککەوتنەى لەو بارەیەوە لەنێوان ئەمریکا و تورکیا کراوە "هەڵخەڵەتاندن بوو". . بەوتەى نانسی بیلۆسی و جاک شۆمەر، دوای ئەو ڕێککەوتنە بۆ لەمەودوا کەس باوەڕ بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ناکات، ئەوەش پەیامێکی مەترسیدارە بۆ دۆستەکان و و دوژمنەکانی  ئەمریکا "ترەمپ هەمووی شتێکی ڕادەستى ئەردۆغان کرد بێ ئەوەی ئەردۆغان هیچ شتێک ڕادەستى ترەمپ بکات". . لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ، بیلۆسی و شۆمەر، جەختیان کردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لە سەر زنجیرەیەک سزا دەدرێت دژ بە تورکیا کە لەلایەن کۆمارییەکان و دیموکراتییەکانەوە ئامادەکراوە. . شەوى ڕابردوو تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتنێکى نۆ خاڵیان واژۆکرد، بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان.