گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوردەکان خۆشحاڵ نین بەوەى کە ڕوودەدات

نێردەى ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا: تورکیا بەڵێنیداوە کە مانەوەى لەسوریا کاتى دەبێت

2019.10.18 - 08:37
نێردەى ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا: تورکیا بەڵێنیداوە کە مانەوەى لەسوریا کاتى دەبێت
ناس کورد-   نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا ڕایگەیاند، تورکیا بەڵێنیداوە کە مانەوەى لەسوریا کاتى دەبێت و دروستکردنى ناوچەى ئارام، نابێتە هۆى ئاوارەبوونى بەکۆمەڵى دانیشتوانى ئەو ناوچانە. . شەوى ڕابردوو تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتن لەسەر ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان. . جیمس جیفرى، نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ سوریا بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند "تورکەکان و خودى ئەردۆغان دڵنیایان کردینەوە کە مانەوەیان لە سوریا بۆ ماوەیەکى درێژ نابێت و کاتییە". . وتیشى "ئەردۆغان بەڵێنى هەڵپەساردنى ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەیداوە بۆ ماوەى پێنج ڕۆژ لە سوریا، تا ڕێگەخۆشبکات بۆ کشانەوەى یەپەگە". . لەگەڵ ئەوەشدا جیفرى جەختیکردەوە، کە کوردەکان خۆشحاڵ نین بەوەى کە ڕوودەدات "تورکیا بەڵێنیداوە تەنها کاربکات بۆ لابردنى یەپەگە، نەک دورخستنەوەى دانیشتوانى کوردى ئەو ناوچانە، هیوادارین گواستنەوەى بەکۆمەڵى دانیشتوان ڕوونەدات".