گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەزڵوم کۆبانێ: پێشوازى لە رێککەوتنەکە دەکەین

2019.10.17 - 22:50
مەزڵوم کۆبانێ: پێشوازى لە رێککەوتنەکە دەکەین
ناس کورد- مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا پێشوازى هەسەدەى لە رێککەوتنەکەى ئەمریکا و تورکیا بۆ ئاگربەست لە رۆژئاواى کوردستان، راگەیاند. . لەمیانەى لێدوانێکى بۆ کەناڵى رۆناهى، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات وتى "ئەم ئاگربەست و ڕێککەوتنەی کراوە لەسەر ناوچەکانی شەڕە (نێوان گرێ سپی و سەرێکانی)". . وتیشى "لەسەر شوێنەکانی دیکە هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە. ئێمە ئاگربەستەکەمان قبووڵ کرد و بۆ سەرکەوتنی ئاگربەستەکە چیمان لە دەست بێت دەیکەین". . لەبەشێکى ترى لێدوانە تەلەفزیۆنییەکەیدا، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات روونیکردەوە "ئەم ئاگربەستە لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەلەکەمان و شەڕڤانانە". . داواشى کرد "هێزە سیاسییەکان و گەلی کورد زیاتر یەکێتی خۆیان بەهێز بکەن و بەرخۆدان پتەوتر و بەرفراوانتر بکرێت". .