گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا و تورکیا لەسەر چی ڕێککەوتن؟.. ناس کورد بڕگەکانى ڕێککەوتنەکە بڵاودەکاتەوە

2019.10.17 - 22:36
ئەمریکا و تورکیا لەسەر چی ڕێککەوتن؟.. ناس کورد بڕگەکانى ڕێککەوتنەکە بڵاودەکاتەوە
  ناس کورد- . ئەمشەو دوای پێنج کاتژمێر کۆبوونەوەی نێوان مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا، هەردوولا لەبارەی بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا لەسەر نۆ خاڵ ڕێککەوتن. . گرنگترین خاڵی ڕێککەوتنەکە ڕاگەیاندنی ئاگربەستە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ و لەبارەی ڕێککەوتنەکەشەوە ترەمپ ڕایگەیاند "ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ کوردەکان". . ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا: . یەکەم: ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر. . دووەم: ئەمریکا لەگەڵ هێزە کوردییەکاندا کار دەکات بۆ ئەوەی بەدوورى 32 کیلۆمەتر لە سنوری نێوان سوریا و تورکیا بکشێنەوە. . سێیەم: بەهەموو شێوەیەک شاری کۆبانێ هێڵی سورە و نابێت تورکیا لێی نزیک بێتەوە، کە ئێستا هێزەکانی سوریای تێدایە. . چوارەم: ئەگەر هێزە کوردییەکان کشانەوە پێویستە تورکیا بەتەواوی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی ڕابگرێت. . پێنجەم: ئەمریکا هیچ سەربازێکی لە خاکی سوریادا نابێت. . شەشەم: ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتوون بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان. . حەوتەم: پاراستنی کەمە نەتەوایەتیەکانی سوریا و ڕێگە نەدان بە هەڵاتنی زیندانییە داعشەکانیش. . هەشتەم: شکستهێنان بە داعش ئامانجێکی هاوبەش دەبێت. . نۆیەم: لەو ماوەیەدا ئەمریکا هیچ سزایەکی نوێ بەسەر تورکیادا ناسەپێنێت. . سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەش مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتی، ڕێککەوتنەکە لە بەرژەوەندی کوردەکانی سوریایە و ناوچەیەکی دابڕاوی دور مەودایان بۆ دروست دەکرێت. .