گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: هاوپەیمانە کوردەکانمان رزگار کرد

2019.10.17 - 22:02
ترەمپ: هاوپەیمانە کوردەکانمان رزگار کرد
ناس کورد-   دوای نزیکەى پێنج کاتژمێر کۆبوونەوەی نێوان مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ئاگربەست ڕابگەیەنن و دۆناڵد ترەمپیش دەربارەی ڕێککەوتنەکە  وتى " ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە بۆ کوردەکان". . لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەشارى تەکساس لەپاش راگەیاندنى رێککەوتنەکەى ئەمریکا و تورکیا ئەنجامیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند :"من زۆر خۆشحاڵم بەو ڕێککەوتنە و ئەمە ڕۆژێکی مێژوویی و گەورەیە بۆ کوردەکان". . سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنەکە سودی تورکیا و ئەمریکا و کورد و هەمووانی تێدایە، پێویستە هەموو لایەک دڵخۆش بن بەو ڕێککەوتنە. . ترەمپ جەختیشیکردەوە "پێویستە واز لە شەڕ بهێندرێت و کێشەکان بە گفتوگۆی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت". .