گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى دەرەوەى تورکیا: لەگەڵ ئەمریکا گەیشتینە رێککەوتن و شەڕ رادەوەستێت

2019.10.17 - 21:48
وەزیرى دەرەوەى تورکیا: لەگەڵ ئەمریکا گەیشتینە رێککەوتن و شەڕ رادەوەستێت
ناس کورد-   مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: "ناوچەی ئارام بە قوڵایی 32 کیلۆمەتر دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی فوڕاتەوە تا سنوری عێراق و پێویستە لە ماوەی 120 کاتژمێردا یەپەگە لەو ناوچانە بکشێتەوە". . مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى وتى "لەگەڵ ڕوسیا تاوتوێی دۆخی مەنبج و ناوچەکانی دیکەش دەکەن و لە قۆناغی یەکەمیشدا یەک ملیۆن پەنابەری سوری دەنێرنەوە ناوچەی ئارام کە قوڵاییەکەی 432 کیلۆمەترە". . چاوشئۆغڵۆ، باسی لەوەشكرد،  بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە پێویستە یەپەگە سەرجەم چەکە قورسەکانی ڕادەستی ئەمریکا بکاتەوە. . جەختیشیکردەوە، سەردانی ئەردۆگان بۆ ئەمریکا لە مانگی داهاتوودا هێشتا لە بەرنامەدایە. .