گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مایک پێنس: ئەمریکا و تورکیا لەسەر راگرتنى شەڕ لە سوریا رێککەوتن

2019.10.17 - 20:39
مایک پێنس: ئەمریکا و تورکیا لەسەر راگرتنى شەڕ لە سوریا رێککەوتن
ناس کورد- مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمریکا و تورکیا رێککەوتن لەسەر راگرتنى شەڕ لە سوریا". . لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتوون بۆ ماوەی 120 کاتژمێر واتە پێنج ڕۆژ شەڕ لە سوریا ڕابگیرێت و تورکیا ئۆپراسیۆنەکانی دەوەستێنێت. . جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا پێویستە یەپەگە سەرجەم هێزەکانی لە سنوری نێوان سوریا و تورکیا بۆ نزیکەی 20 میل بکشێنێتەوە. . مایک پێنس ئەوەشی خستەڕوو، کە لە ماوەی ئەو ئاگربەستەدا ئەمریکا هیچ سزایەکی نوێ بەسەر تورکیادا ناسەپێنێت و ئەگەریش پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکەوە، ئەوا سزاکانی پێشووش لەسەریان هەڵدەگرن. . جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختیشیکردەوە، بڕوایان وایە پێویستە لە دوای ئەو پێنج ڕۆژە ئاگربەستی یەکجارەکی ڕابگەیەنن و بە گفتوگۆ و شێوازی ئاشتیانە کێشەکان چارەسەر بکەن و لەگەڵ یەپەگەش کاردەکەن بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام. . بە وتەی مایک پێنس، یەپەگەش ڕازی بووە بە ڕێککەوتنەکە بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام و کشانەوەیان لەو ناوچە سنورییانە. .