گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى دەرەوەى تورکیا: روسیا بەڵێنى پێداوین یەپەگە لە سنورەکان دووربخاتەوە

2019.10.17 - 20:00
وەزیرى دەرەوەى تورکیا: روسیا بەڵێنى پێداوین یەپەگە لە سنورەکان دووربخاتەوە
ناس کورد- مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاند "روسیا بەڵێنى بە تورکیا داوە یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لە سنورەکانى سوریا و تورکیا دووربخاتەوە". . لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ رادیۆى (بى بى سى) بەریتانى، چاوش ئۆغڵۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا وتى "روسیا بەڵێنى ئەوەیدا بوونى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) و یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لەسەر سنورەکان نەهێڵێت". . وتیشى، ئەگەر روسیا لەگەڵ سوپاى سوریا یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لە ناوچەکە دووربخەنەوە ئەوا تورکیا دژى ئەو کارە ناوەستێتەوە و پشتیوانیشى دەکات. . لێدوانەکە لە کاتێکدایە کە ماریا زاخاروفا، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى روسیا رایگەیاند "موسکۆ کار بۆ ئەوە دەکات سنورەکانى سوریا و تورکیا رادەستى دەسەڵاتدارانى سوریا بکات". .