گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى پەرلەمانى ئەوروپا: سزاى توندتر بەسەر تورکیا بسەپێنرێت

2019.10.17 - 18:34
سەرۆکى پەرلەمانى ئەوروپا: سزاى توندتر بەسەر تورکیا بسەپێنرێت
ناس کورد- سەرۆکى پەرلەمانى ئەوروپا داواى لە حکومەتى تورکیا  کرد لەشکرکێشییەکەى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و شەڕڤانانى کورد دەستبەجێ رابگرێت و داواى ئەوەشى کرد سیاسەت و سزاى توندترى ئابوورى لەبەرامبەردا جێبەجێ بکرێت تا ئەو کاتەى دەکشێتەوە. . دافید ساسولى، سەرۆکى پەرلەمانى ئەوروپا لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى لە پەراوێزى لوتکەى یەکێتى ئەوروپا لە شارى برۆکسیل، وتى "شەڕێک لە ئارادایە و دەمانەوێت تورکیا دەستبەجێ لەشکرکێشییەکەى رابگرێت و داوا لە یەکێتى ئەوروپا دەکەین هەنگاوى سیاسى و دبلۆماسى لەپێناوى بەدیهێنانى کشانەوەى سوپاى تورکیا لە رۆژئاواى کوردستان، بنێت". . سەرۆکى پەرلەمانى ئەروپا داواى هەڵپەساردنى دانوستاندنەکانى پەرلەمانى ئەوروپاى کرد لەگەڵ تورکیا لەبارەى وەرگرتنى لە یەکێتى ئەوروپا و بەپێویستیشیزانى سزاى توندترى بخرێتە سەر ئەو وڵاتە. . ئاماژەى بەوەش کرد "دەبێت لەشکرکێشییەکەى تورکیا رابگیرێت و ناتوانین دەوڵەتێک لەچوارچێوەى یەکێتى ئەوروپا پسەند بکەین کە بەو جۆرە مامەڵە بکات".   .