گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشار ئەسەد: سوریا وەڵامى بۆ لەشکرکێشییە دوژمنکارییەکەى تورکیا دەبێت

2019.10.17 - 17:24
بەشار ئەسەد: سوریا وەڵامى بۆ لەشکرکێشییە دوژمنکارییەکەى تورکیا دەبێت
ناس کورد- بەشار ئەسەد، سەرۆکى سوریا رایگەیاند "سوریا رووبەڕووى هەر لەشکرکێشى و هێرشێکى تورکیا بۆ سەر هەر ناوچەیەکى سوریا، دەبێتەوە". . بەشار ئەسەد، سەرۆکى سوریا لە میانەى پێشوازیکردن و کۆبوونەوە لەگەڵ فالیح فەیاز، راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق کە نامەیەکى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیرانى عێراقى رادەستى ئەسەد کرد، وتى "ئەو لەشکرکێشییە دوژمنکارانەیەى کە تورکیا بۆ سەر باکورى سوریا ئەنجامى دەدات داگیرکارییەکى روون و دوژمنکارییەکى تەواوەتییە". . بەگوێرەى راگەیەندراوێک کە لە هەژمارى فەرمى سەرۆکایەتى سوریا لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە، فەیاز نامەیەکى سەرۆک وەزیرانى عێراقى داوەتە ئەسەد و ناوەڕۆکى نامەکە تایبەتە بە باسوخواسى قەڵاچۆکردنى تیرۆر و ئاسایشى سنورى نێوان ئەو دوو وڵاتە و کردنەوەى دەروازە سنورییەکانى نێوان سوریا و عێراق. . لێدوانەکەى ئەسەد لەدواى رێککەوتنێکى سوریا و هێزەکانى سوریاى دیموکرات دێت بەسەرکردایەتى کوردەکان بۆ بەرگرتن بە لەشکرکێشى و هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر باکورى رۆژهەڵاتى سوریا. .