گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەى ئەردۆگان و مایک پێنس دەستیپێکرد

2019.10.17 - 16:49
کۆبوونەوەى ئەردۆگان و مایک پێنس دەستیپێکرد
ناس کورد- سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا و مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا، لە کۆشکى کۆمارى تورکیا لەشارى ئەنقەرە، بڵاوکردەوە. . لاپەڕەکى فەرمى سەرۆکایەتى تورکیا لە تویتەر وێنەیەکى ئەردۆگان و پێنسى بڵاوکردۆتەوە و لە راگەیەندراوى کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە ئامادەبوونى مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا نەکراوە کە پێشتر بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى تورکیا بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوتبوو. . ئەمڕۆ (پێنجشەممە) مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا بەرەو شارى ئەنقەرە بەڕێکەوت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست و راگرتنى لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بە فڕۆکەیەکى جیاواز رووى لەو وڵاتە کرد. . سەردانى بەرپرسە باڵاکانى ئەمریکا بۆ تورکیا لە کاتێکدایە کە ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا بەتوندى هەر دانوستاندنێکى لەگەڵ شەڕڤانانى کورد لە سوریا رەتکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد "تاکە بژاردەى بەردەمیان فڕێدانى چەکەکانیانە". . پێشتریش بەرپرسانى ئەمریکا داوایان لە تورکیا کرد ئەو لەشکرکێشییەى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان رابگرێت کە زیاتر لە هەفتەیەکە دەستیپێکردووە و هاوکات زۆرینەى وڵاتانى جیهانیش دژى لەشکرکێشییەکەى تورکیا هاتنە دەنگ. .