گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: ئامانج بابانى و هاوسەر و منداڵەکەى  بەرووداوێکى خۆکوژى گیانیان لەدەستدا  

2019.10.17 - 16:33
سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: ئامانج بابانى و هاوسەر و منداڵەکەى  بەرووداوێکى خۆکوژى گیانیان لەدەستدا  
ناس کورد- سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لەبارەی کوژرانى ڕۆژنامەنووس ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات "رووداوەکە خۆ کوژى بووە". . لە راگەیەندراوەکەى سەندیکاى رۆژنامەنووساندا، هاتووە "شەوی (16ی تشرینی یەکەمی 2019)، ڕۆژنامەنووس ئامانج بابان و خێزانەکەی لە ناو شاری سلێمانی بە کارەساتێكی نادیار گیانیان لەدەستدا". . بە گوێرەى راگەیەندراوەکە، دوای ڕووداوەکە چەند هەواڵێکی جۆراوجۆر لەسەر شێوازی کوژرانەکەیان بڵاوکرایەوە، بەڵام بەپێی لێدوانی پۆلیس ڕووداوەکە کارێکی کەسی و خۆکوژی بووە و تیرۆرکردن نەبووە، کە بەهۆیەوە ڕۆژنامەنووس ئامانج بابان و خێزان و منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا. . سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان وەک لیژنەی داکۆکی لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان هاوخەمی و دڵگرانی خۆیان بۆ گیانلەدەستدانی هەردوو ڕۆژنامەنووسی دیار و چالاک و گروپەکەیان دەردەبڕن. . شەوی رابردوو (چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019)، له نزیک‌ تێرمیناڵی شاره‌زور ئامانج بابانی، پێشکه‌شکاری که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشکه‌شکاری که‌ناڵی کوردسات و منداڵه‌که‌یان بەناوی هامۆ، بە کوژراوی لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا دۆزرایەوە. .