گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆى مامه‌ڵه‌یه‌كى ئازاربه‌خش له‌گه‌ڵ مه‌یمونێكدا داوا دەکرێت تاقیگه‌یه‌كى زانستى ئاژه‌ڵان دابخرێت

2019.10.17 - 08:32
بەهۆى مامه‌ڵه‌یه‌كى ئازاربه‌خش له‌گه‌ڵ مه‌یمونێكدا داوا دەکرێت تاقیگه‌یه‌كى زانستى ئاژه‌ڵان دابخرێت
ناس کورد- پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ ڤیدیۆیەک له‌ تاقیگه‌یه‌كى زانستى ئاژه‌ڵان له ‌ئه‌ڵمانیا، کە  تیایدا مامه‌ڵه‌یه‌كى توند و ئازاربه‌خش له‌گه‌ڵ مه‌یمونێكدا دەکرێت، داواى داخستنى ئه‌و تاقیگه‌یه‌ کرا. , به‌گوێره‌ى میدیاكانى ئه‌ڵمانیا یه‌كێك لەو تاقیگانەى كه ‌تایبه‌ته‌ به ‌كاروبارى زانستى ئاژه‌ڵان، له‌كاتى پێدانى چاره‌سه‌ر و پشكنین بۆ مه‌یمونێك له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكى تاقیگه‌كه‌وه‌ ئازار به‌ مه‌یمونه‌كه‌ گه‌یشتوه‌، ئەوەش بەهۆى مامه‌ڵه‌ى توند و خراپ له‌گه‌ڵ مەیمونەکەدا‌. , به‌پێى گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ كه‌ ته‌واوى ناوه‌وه‌ى تاقیگه‌ زانستییه‌كه‌ پیشانده‌دات، كارمه‌ندەکە سه‌رقاڵى پشكنینى مه‌یمونێكه‌، ده‌یباته‌ سه‌ر ئامرازه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كه‌ و مه‌یمونه‌كه‌ش هه‌ست به‌ ئازار ده‌كات و ده‌ست و په‌ل ڕاده‌وه‌شێنێت بۆ ڕزگاربوونى له ‌ده‌ست ئه‌و كارمه‌نده‌. , ئەوەش دەرکەوتوە، ئه‌و ژورانه‌ى كه‌ به ‌ته‌نها مه‌یمونه‌كانى تێخراون‌ بچوك و به‌رته‌سكن‌ و به‌ ته‌نیشت سه‌گه‌كانیشه‌وه‌ خوێن و پاشه‌ڕۆكه‌یان ده‌بیندرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ى پشتگوێخستن و ئازاردانى ئاژه‌ڵان به‌لاى ڕێكخراوه‌كانه‌وه‌ ته‌ماشا کراوە. , لاى خۆیەوە ئه‌ندامێكى ڕێكخراوى هیومان سۆشیەت ئه‌نته‌رناشیۆناڵ لەسەر ئەو بابەتە ده‌ڵیت، ئه‌و كۆته‌ى خراوه‌ته‌ گه‌ردنى مه‌یمونه‌كه‌وه‌ ڕەفتارێکى زۆر توند و خراپە، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌شى كه‌ بۆى ده‌كرێت ئه‌خلاقى و یاسایى نییه‌ به‌پێى ڕێنمایه‌كانى پاراستنى ئاژه‌ڵان. , ئه‌ندامه‌كه‌ى ئەو ڕێکخراوە، به‌هۆى مامه‌ڵه‌ى خراپى ئه‌و تاقیگه‌یه‌وه‌ لەگەڵ ئاژەڵاندا داوا ده‌كات دابخرێت و لێپێچینه‌وه‌ى یاسایشیان له‌گه‌ڵدا بكرێت. https://www.youtube.com/watch?v=BMPiWl5s5LU