گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونكردنەوەیەك لە پۆلیسی سلێمانییەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و ژن و منداڵەكەی

2019.10.17 - 00:50
ڕونكردنەوەیەك لە پۆلیسی سلێمانییەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و ژن و منداڵەكەی

ناس كورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداپی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و ژن و منداڵەكەیان بڵاوكردەوە و دەڵێت: ”ڕووداوەكە خۆكوژی بووە.” . لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ”بەداخەوە ئەمشەو ڕوداوێکی دڵتەزێن لەبەرامبەر تەرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی ڕویدا و بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی (ئامانج محمد نوری لەدایکبوی 1979، لانە محمد ساڵح لەدایکبوی 1990، ھامۆ ئامانج محمد تەمەن سێ ساڵ).” . دەشڵێت، ”لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژیی بووەو سبەینێ وردەکاریی ڕوداوەکە بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.”