گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێن ئاڕ تى: ئامانج بابانى پێشکەشکارى دیارى کەناڵەکە و ژن و منداڵەکەى لە سلێمانى تیرۆر کران

2019.10.16 - 21:50
ئێن ئاڕ تى: ئامانج بابانى پێشکەشکارى دیارى کەناڵەکە و ژن و منداڵەکەى لە سلێمانى تیرۆر کران
ناس کورد- بەگوێرەى هەواڵێکى بەپەلەى ئێن ئاڕ تى، ئامانج بابانى پێشکەشکارى دیارى کەناڵەکە لەگەڵ ژن و منداڵەکەى لە شارى سلێمانى "تیرۆر کراون". , یەگوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست ناس کورد کەوتون، شوێنى تەقەکردن لە پێشکەشکارەکەى ئێن ئاڕ تى، نزیک قوتابخانەى تاڤانە لاى تەرمیناڵى شارەزور لە سلێمانى. , بەگوێرەى وتەکانى پەیامنێرى ئێن ئاڕ تی بۆ کەناڵەکە: "لە دواى کاتژمێر 9ى ئەمشەو، لە شەقامى نزیک تەرمیناڵى شارەزور، چەند کەسێک تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەى کردووە و خۆى و خێزانەکەى و منداڵەکەى گیانیان لەدەستداوە". , ئەوەشى خستەڕو: "تەرمى ئامانج بابانى و خێزان و منداڵەکەى لە پزیشکى دادى سلێمانین، فیشەک بەر سەرى هەرسێکیان کەوتوە". ,