گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕۆناڵدۆ بە داهاتى 49 ملیۆن دۆلار عەرشی ڕیکلامى ئینستاگرامى داگیرکردووە

2019.10.16 - 18:36
ڕۆناڵدۆ بە داهاتى 49 ملیۆن دۆلار عەرشی ڕیکلامى ئینستاگرامى داگیرکردووە
ناس کورد- ڕۆناڵدۆى پرتوگالى تەنها لە لاکێشە سەوزەکەدا ژمارەى پێوانەیی بەدەست ناهێنێت، بەڵکو لە جیهان ڕیکلام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش لەپێشەوەیە و لە ئینستاگرام یەکەمى بێ ڕکابەرە. , توێژینەوەیەک کە لە پێگەى ئەلیکترۆنى "باز بینگۆ" بڵاوکراوەتەوە، لیستى ئەو ئەستێرانەى خستوەتەڕو کە خاوەنى زۆرترین هەوادار و فۆڵەوەرن لەگەڵ ئەو کرێیەى بۆ بڵاوکردنەوەى ڕیکلام لەو تۆڕە دەستیان دەکەوێت. , لەو توێژینەوەیەدا هاتوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پرتوگالى کە ئێستا ئەستێرەى یانەى یوڤەنتوسى ئیتاڵییە، خاوەنى 186 ملیۆن فۆڵۆوەرسە، وە لەماوەى ساڵى 2018دا لەڕێى ئینستاگرامەوە توانیویەتى 38 ملیۆن و 200 هەزار پاوەندى بەڕیتانى دەستکەوێت کە بەرامبەرە بە نزیکەى 49 ملیۆن دۆلار. , لەلایەکى دیکەوە، پێگەى "سپۆرتس بایبڵ" ئەوەى ئاشکراکردووە، ڕۆناڵدۆ لە تەواوى ساڵى 2018دا تەنها 49 ڕیکلامى بڵاوکردووەتەوە، بۆ هەر یەکێکیشیان نزیکەى یەک ملیۆن دۆلارى وەرگرتوە.   https://www.instagram.com/p/B3biLF4ANLG/ , لەڕیزبەندى دووەمدا، مێسى ئەرجەنتینى و یاریزانى بەرشەلۆنە دێت کە لە ساڵى 2018دا توانیویەتى لەڕێى ڕیکلامەکانیەوە لەو تۆڕە 18 ملیۆن و 700 هەزار پاوەندى دەستکەوێت کە بەرامبەرە بە نزیکەى 24 ملیۆن دۆلار. , دەیڤد بێکهامى ئینگلیزیش، بە داهاتى هەشت ملیۆن و 600 هەزار پاوەند لە ڕیزبەندى سێیەمدایە، پاش بێکهام، نەیمارى بەڕازیلى بە داهاتى پێنج ملیۆن و 800 هەزار پاوەند لە ڕیزبەندى چوارەمدایە. , لە ڕیزبەندى پێنجەمیشدا یاریزانە سویدییەکە دێت، ئیبراهیم ئۆڤیچ لەڕێى ئینستاگرامەوە سێ ملیۆن و 200 هەزار پاوەندى کۆکردووەتەوە. , ,