گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم بڕیاری دا یەکەمەکانی 2015-2016 دابمەزرێنێت

2019.10.16 - 15:06
حکومەتى هەرێم بڕیاری دا یەکەمەکانی 2015-2016 دابمەزرێنێت
ناس کورد- ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی تشرینی یەکەمی 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە. . لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، "گفتوگۆ دەربارەی بابەتی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان کرا بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016، "دوای ئەوەی ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاپۆرتێکی پێشکەشکرد، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دامەزراندنیان وەک قۆناغی یەکەمی دامەزراندنی یەکەمەکان  ". . دەشڵێت، "دواتر  بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پڕۆژەیەکی دەربارەی بە بازاڕکردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو و بڕیار درا چەند وەزارەت و فەرمانگە و دەستەیەکی حکومەت ڕابسپێرێت بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەبارەی پرۆژەکە بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت." . ئاماژەى بەوەشکردووە، ڤاڵا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان کورتەیەکی دەربارەی پڕۆژەیاسای ماددە هۆشبەرەکان پێشکەشکرد و وەزیرە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕا و سەرنجی خۆیان دەربارەی ئەو ماددانە بخەنەڕوو کە پەیوەندیدارن بە کاروباری وەزارەتەکانیان تا لە نزیکترین دەرفەتدا بنێردرێت بۆ پەرلەمان."