گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆغان مەرجى کۆتایی هێنان بە هێرشەکانى سەر ڕۆژئاواى کوردستان ئاشکرادەکات

2019.10.16 - 14:34
ئەردۆغان مەرجى کۆتایی هێنان بە هێرشەکانى سەر ڕۆژئاواى کوردستان ئاشکرادەکات
ناس کورد- ئەردۆغان ڕایگەیاند، هێرشەکانى سوپاى تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا کۆتایی دێت، ئەگەر شەڕڤانانى کورد دەستبەردارى چەکەکانیان بن و لەو "ناوچە ئارامە" بکشێنەوە کە وڵاتەکەى هەوڵى دروستکردنى دەدات. . ئەمڕۆ، چوارشەممە، 16ی تشرینی یەکەمی 2019، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند "خێراترین چارەسەر ئەوەیە چەکدارە کوردەکان چەکەکانیان دابنێن و تا ئێوارەى ئەمڕۆ لەناوچەکە بکشێنەوە". . لەگەڵ ئەوەشدا ئەردۆغان هۆشداریدا لەوەى هیچ هێزێک ناتوانێت هێرشەکەیان ڕابگرێت. . باسى لەوەشکرد، ئۆپراسیۆنى سەربازى وڵاتەکەى کۆتایی دێت کاتێک وڵاتەکەى  "ناوچەى ئارام" دروستدەکات، ئامادەش نین لەو بارەیەوە بچنە دانوستانەوە. . وتەکانى ئەردۆغان دواى توندکردنەوەى فشارەکان دێت لەسەر ئەو وڵاتە لەلایەن ئەوروپا و ئەمریکاوە بۆ ڕاگرتنى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە کە ماوەى هەشت ڕۆژە بەردەوامە. . بەپێی ئامارەکانى ڕوانگەى سورى، تا ئێستا بەهۆی هێرشەکانەوە زیاتر لە 70 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بون و 300 هەزار هاوڵاتیش ئاوارە بوون.