گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى هەرێم لەگەڵ سەرکردەى لایەنە سیاسییەکان لەکۆبوونەوەدایە

2019.10.16 - 11:45
سەرۆکى هەرێم لەگەڵ سەرکردەى لایەنە سیاسییەکان لەکۆبوونەوەدایە
ناس کورد- نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم لەگەڵ سەرکردەى لایەنە سیاسییەکانى هەرێم لەکۆبوونەوەدایە، بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک. . بەشداربووانى کۆبوونەوەکە بریتین لە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمی کوردستان، کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری یەکێتى، عومەرى سەید عەلى، ڕێکخەرى گشتى گۆڕان، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو، عەلى باپیر ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى، جەعفەر شێخ مستەفا جێگرى سەرۆکى هەرێم، مستەفا سەید قادر جێگرى سەرۆکى هەرێم، عەبدوڵا حاجى مەحمود نوێنەرى سۆسیالیست، ڕۆژ نورى شاوەیس و جەعفەر ئیمنیکى نوێنەرانى پارتى. . دڵشاد شەهاب، راوێژكاری سەرۆكی هەرێم بە میدیاى فەرمى پارتى ڕاگەیاندووە، مەبەست لەکۆبوونەوەکە تاوتوێكردنی ئەو پرسانەیە، كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە هەن، لەگەڵ پەیوەندییەكانی هەرێم حكومەتی عێراق و و وڵاتانی دراوسێ و پەیوەندییە ناوخۆییەكان. . وتیشى "چاوەڕوان دەكەین كۆبوونەوەیەكی گرنگ و باش بێت". . ئەمە یەکەم کۆبوونەوەى سەرۆکى هەرێمە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانى لایەنە سیاسییەکان.