گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

61 بەرپرسى عێراقى لەکارەکانیان دورخرانەوە

2019.10.16 - 09:48
61 بەرپرسى عێراقى لەکارەکانیان دورخرانەوە
ناس نیوز- ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا 61 بەرپرس لە دامەزراوە و وەزارەت و فەرمانگە جیاجیاکان لە پۆستەکانیان دوربخاتەوە. . بەپێی بەڵگەنامەیەکى ئەنجومەنەکە، بڕیارى دورخستنەوەى ئەو کەسانە لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا دراوە، کە بە نەجم عەبد عوێد دەستپێدەکات و بە حەیدەر ناسر زاهیر کۆتایی دێت. . ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانە بەپێی ماددەى هەشتى یاساى خزمەتى شارستانى دووخراونەتەوە، بەپێی ئەو دەسەڵاتانەى ئەنجومەنى وەزیران پێى بەخشیوە. . بڕیارى لابردنى ئەو کەسانە بەهۆى ئەوەوە بووە کە ڕەزامەندى نەدراوە لەسەر دامەزراندنیان وەک بەڕێوەبەرى گشتى، بەو هۆیەشەوە یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکان بەشێوەیەکى کاتى فەرمانگەکانیان بەڕێوەدەبەن، تا ئەوکاتەى کەسى دیکە بۆ ئەو شوێنە کاندیددەکرێن لەلایەن وەزیرە پەیوەندیدارەکان، یان سەرۆکى دەستەکانەوە.