گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بڕیارى دامەزراندنى یەکەمەکان و دابەشکردنى نەوتى سپى دەکات

2019.10.16 - 09:25
ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بڕیارى دامەزراندنى یەکەمەکان و دابەشکردنى نەوتى سپى دەکات
ناس کورد –   ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ی ئۆکتۆبەری 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و چد پرسێک تاوتوێدەکات، لەناویاندا دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆکان و دابەشکردنى نەوتى سپى بەسەر هاوڵاتییاندا. . سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیراني هەرێمی كوردستان بە ناس کوردى ڕاگەیاند "تەوەرى یەکەمى کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016". . وتیشى "تەوەرى دووەم تایبەتە بە گفتوگۆکردن دەربارەی داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ بۆ بە بازاڕکردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان". . بەوتەى سەرچاوەکە، تەوەرى سێیەم ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی نەوتی سپییە بە سەر هاوڵاتییاندا، پێش هاتنی وەرزی زستان. . باسى لەوەشکرد، هەر لەکۆبوونەوەکەدا پێشنیازی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان، چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی دەخرێنەڕوو.