گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕى سەخت بەردەوامە

شەڕڤانان سەرجەم گوندەکانى نێوان سەرێکانى و تلتەمریان کۆنتڕۆڵکردەوە

2019.10.16 - 09:13
شەڕڤانان سەرجەم گوندەکانى نێوان سەرێکانى و تلتەمریان کۆنتڕۆڵکردەوە
ناس کورد –   شەڕى سەختى نێوان شەڕڤانان و سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى بەردەوامە، شەڕڤانان سەرجەم گوندەکانى نێوان سەرێکانى و تلتەمریان کۆنتڕۆڵکردەوە. . بەپێی میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان، سوپا تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى هەوڵی گەیشتن دەدەن بە کەمپی عەین عیسا بەڵام لەلایەن سوپای سوریاوە بە چەکی قورس وەڵامیان دراوەتەوە. . ئاماژە بەوەشدراوە، هەروەها پێکدادان لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا و چەکدارەکانی بەردەوامە بەتایبەت لە هەردوو شاری گرێ سپی و سەرێکانى و ژمارەیەکی زۆر لە چەکداران  و سەربازانی تورکیا کوژراون. . میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئێوارەى دوێنێ شەڕڤانان لەهێرشێکدا توانیوانە سەرجەم گوندەکانى نێوان سەرێکانى تلتەمر کە پێکهاتوون لە گوندەکانى، مەناجیر، لەیلان، عمرى کۆنتڕۆڵبکەنەوە، کە پێشتر سوپاى تورکیا دەستىبەسەرداگرتبوون. . باسیان لەوەشکردووە، دوابەدای هەڵهاتنی 750 چەکدارەکەی داعش لە زیندانی عەین عیسا و بڵاوبونەوەیان بە ناوچەکەدا، ئێستا سوپای تورکیا و چەکدارەکانی هەوڵی "ڕزگارکردنی" ئەو چەکدارانەی داعش دەدەن، بۆیە هەوڵی بڕینی ڕێگای نێودەوڵەتی ستراتیژی ڕۆژئاوای کوردستان دەدەن بەتایبەت رێگای نێوان ناحیەی جەلبیە و گوندەکانی ڕۆژئاوای عەین عیسا، بەڵام شەڕڤانان بەتوندی وەڵامی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە و ڕێگای نێودەوڵەتییان پاراستوە. . بەپێی ئامارەکانی هەسەدە، تەنها لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 116 چەکدار و سەربازی سەر بە تورکیا کوژراون، 23  شەڕڤانیش شەهیدبوون و 39 شەڕڤانی دیکەش برینداربوون.