گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆغان: هەرگیز ئاگربەست ڕاناگەیەنین

ئەمریکا فشارەکانى لەسەر تورکیا چڕ دەکاتەوە..هەڕەشەى سەپاندنى سزاى زیاتر دەکات

2019.10.16 - 08:46
ئەمریکا فشارەکانى لەسەر تورکیا چڕ دەکاتەوە..هەڕەشەى سەپاندنى سزاى زیاتر دەکات
ناس کورد- بەرپرسێکى گەورەى ئیدارەى ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى فشارە دیبلۆماسییەکانى بۆ سەر تورکیا چڕدەکاتەوە و سزاى زیاترى بەسەردا دەسەپێنێت، ئەگەر ئاگربەست ڕانەگەیەنێت، ئەردۆغانیش جەختدەکاتەوە کە ئاگربەست ڕاناگەیەنن. . بەرپرسەکە کە ناوى نەهێنراوە ئاماژەى بەوەکردووە، هێرشەکەى تورکیا "فەوزا" دوستدەکات لە بەشێک لە باکورى سوریا کە سەقامگیرییەکى ڕێژەیی بەخۆوە دەبینێت. . وتیشى "وەفدێکى ئەمریکا کە لەلایەن مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمریکاوە سەرۆکایەتى دەکرێت ئەمڕۆ دەچێتە تورکیا بۆ ئەنجامدانى دانوستانى زیاتر لەو بارەیەوە". . بەوتەى بەرپرسەکە، پلانى ئێستایان بەردەوامیدانە بە فشار لەسەر تورکیا و هەڵسەنگاندنى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان. ئاگربەستیش هۆکارێکى سەرەکییە بۆ گەڕانەوەى پەیوەندییەکانیان بۆ دۆخى ئاسایی. . ڕونیشیکردووەتەوە "مەبەستمان لە ئاگربەست وەستاندنى پێشڕەوییەکانى تورکیایە، ئەگەر چارەسەرى قەیرانەکە نەکرێت، ئامادەین سزاکانمان زیادبکەین". . واشنتۆن لەدوو ڕۆژى ڕابردوودا زنجیرەیەک سزاى بەسەر تورکیادا سەپاند، بەڵام هێشتا بەرپرسانى ئەو وڵاتە جەخت لەبەردەوامیدان بە هێرشەکانیان دەکەنەوە بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان. . بەپێی کەناڵى (ئێن تى ڤى) تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا بە دۆناڵد ترەمپى ڕاگەیاندووە، هەرگیز ئاگربەست لە باکورى سوریا ڕاناگەیەنن و نیگەران نین سەبارەت بە سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەى بەهۆى هێرشەکەوە. . وتیشى "دانوستانەکانمان لەگەڵ واشنتن و مۆسکۆ لەبارەى کۆبانێ و منبجەوە بەردەوامە، کارێکى خراپیش نییە کە هێزەکانى سوریا چوونەتە منبج، مادام شەڕڤانە کوردەکان کشاونەتەوە". . ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە تورکیا هێرشى بەرفراوانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە و شەڕڤانانیش بەرەنگارى هێرشەکە بوونەتەوە، بەپێی ڕێککەوتنى هەسەدە و دیمەشقیش، هێزەکانى سوریا ڕەوانەى ناوچە سنورییەکان کراون بۆ پاراستنیان لەهێرشەکانى تورکیا.