گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرانى بەرگرى ئەمریکا و ڕوسیا بەتەلەفۆن قسەیانکرد

بەرپرسێکی ئەمریکا: ئاسمانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەست ئێمەوەیە

2019.10.15 - 23:03
بەرپرسێکی ئەمریکا: ئاسمانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەست ئێمەوەیە
ناس کورد – وەزیرانى بەرگرى ئەمریکا و ڕوسیا بەتەلەفۆن قسەیان کرد و تاوتوێی بارودۆخى سوریا و هێرشەکانى تورکیایان کرد، بەرپرسێکى ئەمریکاش دەڵێت تا ئێستاش ئاسمانی باکور و ڕۆژهەڵاتی بەدەست ئەوانەوەیە و سزاکانی سەر تورکیاش زیاتر دەکەن. . ئەمڕۆ، سێشەممە،  15ی تشرینی یەکەمی 2019، سوپاى ڕوسیا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وەزیرانى بەرگرى ئەمریکا و ڕوسیا بەتەلەفۆن قسەیان کردووە و بارودۆخى سوریایان تاوتوێکردووە، بەبێ ئەوەى هیچ زانیارییەکى دیکە ئاشکرابکات. . لاى خۆیەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند "هەرچەندە سوپای تورکیا چەندینجار ئاسمانی سوریای بەزاندووە و هێرشی کردووەتە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵام هێشتا ئاسمانی ئەو شوێنانە بەدەست ئەمریکاوەیە، بەهۆی ئەوەی تورکیاش پێشێلی بڕیارەکانی ئەمریکای کردووە سزاکانی سەر ئەو وڵاتە توندتر دەکرێنەوە". . ئاماژەی بەوەشداوە "هێزەکانی ئەمریکا لە شاری منەبج و فڕۆکەخانەی منبج چونەتە دەرەوە و تەنها چەند سەربازێکمان لە کۆبانی ماوە". . .بەوتەى ئەو بەرپرسەسزاکانی ئەمریکا بۆسەر تورکیا بەردەوام دەبێت و ئامانج لێی وەستانی شەڕ و دەستکردنە بە گفتوگۆ.