گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە دوو گوندى کۆنتڕۆڵکردەوە

60 چەکدار کوژران و 14 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلى سەربازى تێکشکێنران

2019.10.15 - 21:53
60 چەکدار کوژران و 14 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلى سەربازى تێکشکێنران
ناس کورد –   شەڕڤانانى هەسەدە بەرەنگارى سەختى هێرشەکانى تورکیا بوونەتەوە و هێرشەکانیان لەچەند قۆڵێکەوە تێکشکاندووە و دوو گوندیان لەسنورى تلتەمر کۆنتڕۆڵکردەوە. . بەپێی میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە قۆڵی عەین عیسا و ناوچەی چەلەبی هێرشیان کردووە، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش هێرشەکەیان تێکشکاند. . ئاماژە بەوەشکراوە، لە قۆڵی چەلەبی، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کاروانێکی تورکیایان بە ئامانج گرتووە، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش بە تەواوی تێکشکێندرا و یەکێکی دیکەش گورزی بەرکەوتووە. . لە گوندەکانی دەوروبەری ناوچەی چەلەبی، شەڕ لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای تورکیا بەردەوامە. . میدیاکانى ڕۆژئاوا باسیان لەوەشکردووە، شەڕڤانان هەردوو گوندى عالیە و ئەربەعینیان لە خۆرئاواى تلتەمر کۆنتڕۆڵکردووەتەوە و 60 چەکداریان کوشتووە و حەوت زرێپۆش و حەوت ئۆتۆمبێلى سەربازییان تێکشکاندووە و دەستیشیان بەسەر زرێپۆشێکى دیکەدا گرتووە. . هاوکات ئەمڕۆ، سێ‌شەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2019،  ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە، ڕایگەیاندووە، لە هەموو ئەو شەڕانەی دوێنێ ڕوویانداوە 103 چەکداری سوپای تورکیا کوژراون و دەیان چەکداریش برینداربوون، دوو تانک، سێ زرێپۆش و دوو ئۆتۆمبێلی دۆشکا لەسەریش تێکشکێندراون، 23 شەڕڤانیش شەهیدبوون و 39 شەڕڤانی دیکەش برینداربوون.