گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەڕەنسا لەگەڵ هەرێم و بەغداد لە هەوڵدایە بۆ تاووتوێکردنى پرسی داعشە دەستگیرکراوەکان

2019.10.15 - 17:59
فەڕەنسا لەگەڵ هەرێم و بەغداد لە هەوڵدایە بۆ تاووتوێکردنى پرسی داعشە دەستگیرکراوەکان
ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەى لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق گفتوگۆى کردووە لەبارەى دۆسییەى ئەو داعشانەى لە زیندانەکانى عێراق و هەسەدەدان. , جان ئێف لۆدریان، وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا ئاشکرایکردووە: "لەگەڵ بەرپرسان لە بەغداد و هەرێمى کوردستان گفتوگۆمان کردووە، دۆسییەى ئەو داعشانەمان تاووتوێکردووە، کە لە زیندانەکانى عێراقدان". , لەبارەى کامپى داعشە گیراوەکانى باکورى سوریا لۆدریان ئەوەى خستوەتەڕو: "ئەتوانن بەخێرایی هەڵبێن گەر بێت و ئەو کامپانەى داعشەکانیان تێدایە بەباشى پاسەوانى نەکرێن و نەپارێزرێن، کە هەزاران چەکدارى داعش لەو کامپانەن". , وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا ئەوەشى وتوە، لە نزیکترین کاتدا لەگەڵ بەرپرسانى عێراق و کورد کۆدەبنەوە بۆ ئەوەى چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە، "چونکە پێویستە ئەو هەزاران چەکدارەى داعش لە زیندانەکانى عێراق و سوریا پارێزراو بن".   , ,