گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جیاواز لە گێڕانەوەکەى پاسداران

زانیاری نوێ.. کردەى دەستگیرکردنی بەرهەڵستکارە ئێرانییەکە لە عێراق بووە بە هاوکاری باوکی

2019.10.15 - 17:46
زانیاری نوێ.. کردەى دەستگیرکردنی بەرهەڵستکارە ئێرانییەکە لە عێراق بووە بە هاوکاری باوکی
ناس کورد- ئەمیر فەخرئور، بەرهەڵستکاری ئێرانی نیشتەجێ لە ئەمریکا دەڵێت، کردەى دەستگیرکردنی ڕوحوڵا زەم، بەرهەڵستکار و ڕۆژنامەنوسی دیاری ئێران لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراق ئەنجامدراوە و بە هاوکاری باوکی بەڕێوەچووە. . ئەمیر فەخرئور لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا باس لە چۆنیەتی دەستگیرکردنی ڕوحوڵا دەکات و دەڵێت، "دەستگیرکردنی بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ خێزانەکەى بەتایبەت باوکی کە پشتگیری ڕژێمی ئێرانی دەکات و پیاوێکی ئاینییە." .

دەشڵێت، "ڕوحوڵا سەردانی عێراقی کردووە بۆ بەشداریکردن لە چلەى ئیمام حسێن و بینینی خێزانەکەى لە کەربەلا، بەڵام لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ڕفێنراوە."

. دوێنێ دووشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2019، سوپای پاسدارانی ئێران دەستگیرکردنی چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی بەرهەڵستکاری ئێرانی ڕاگەیاند کە "بەرپرسە لە دزەپێکردنی بەڵگەنامە و نهێنی هەواڵگری تایبەت بە ئێران" و هاوکات سەرنوسەری ماڵپەڕی "ئامەد نیوز"ـە. . لە ڕاگەیەندراوی سوپای پاسداراندا هاتووە، لە کردەیەکی پێشکەوتوودا لە دەرەوەی ئێران ڕوحوڵا دەستگیرکراوە کە ڕاگەیەنراوەکە بە "یەکێک لە ئەندامەکانى خراپە و ناپاک و چەتە" ناوی براوە. . دەشڵێت، "سوپای پاسداران چەند ڕێگایەکی ئەمنی نوێی و ئۆپراسیۆنى تایبەت و فێڵ لە دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکان پەیڕەدەکات."