گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەى دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەبێتەوە

2019.10.15 - 16:46
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەى دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەبێتەوە
ناس کورد- بڕیارە سبەی لەسەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆببێتەوە، ئەوەش دووەم کۆبوونەوەى ئەو ئەنجومەنەیە لەسەر ئەو پرسە. , ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2019، بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایانگەیاندووە: "سبەی چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەربارەی دۆخی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هێرشکارییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ئەو ناوچانە کۆدەبێتەوە". , ئەمەش دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە لەسەر هێرشکارییەکانی تورکیا، کە لە کۆبوونەوەى پێشودا کۆدەنگییەک بۆ ئەو پرسە نەبو. , ,