گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچە شاخاوییەکانی  لوبنان تەنگی بەحکومەت و هاووڵاتیان هەڵچنیوە

2019.10.15 - 15:10
کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچە شاخاوییەکانی  لوبنان تەنگی بەحکومەت و هاووڵاتیان هەڵچنیوە
ناس کورد- ماوەی دوو ڕۆژە ناوچە شاخاوییەکانی وڵاتی لوبنان دووچاری ئاگرکەوتنەوە بووە، زانکۆی بەیروتیش بە هۆی نزیکی باڵخانەکانی لە ناوچەی ئاگرکەوتنەکەوە خۆیندنی تیادا ڕاگیرا. . لە دوێنێ شەوەوە، لە چەند ناوچەیەکی شاخاوی وڵاتى لوبنان ئاگر کەوتووەتەوە، بەو هۆیەشەوە کەسێک گیانی لە دەستداو ونزیکەی 100  کەسیش برینداربوون. . بە گوێرەی ئاژانسی نیشتیمانی لوبنانی بۆ ڕاگەیاندن، سەرەتا ئاگر کەوتنەوەکە لە شارۆچکەی موشرف لە ناوچەی جەبەل لوبنان دەستی پێکردووە دواتریش ئاگرەکە  لە 103 ناوچەی دیکە  بڵاوبووەتەوە. . زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، بەهۆی نزیکی  باڵەخانەکانی زانکۆی لوبنان لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە، سەرۆکایەتی زانکۆ بڕیاریداوە لەبەر سەلامەتی خوێندکارانی بۆ ماوەیەک خوێندن ڕابگرێت. . ئاژانسەکانى هەواڵ روونیدەکەنەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونى بایەکى زۆر کاری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەى گرانتر کردووە و لە ئاکامدا دەیان ئەندامی ئەو تیمانە برینداربوون. . بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگریی شارستانی لوبنانیش، لە ئێستادا زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بەشداریی لەهەڵمەتەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکانى کردووە و چەندین وڵاتیش ئامادەییان نیشانداوە بۆ یارمەتیدانی لوبنان لەسەرووی هەمووشیانەوە  وڵاتی قوبرس و ئەردەن  کە لە ئێستادا چەندین فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوەیان ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە. . لەلای خۆیەوە، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان، ڕایگەیاند "دامودەزگاکانی وڵات لە ئێستادا ئەوپەڕی توانایی خۆیان خستوەتە گەر بۆ بنبڕکردنی ئاگرەکان". . حەریرى، ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی ناوخۆی لوبنان  دەستی کردوە بە لێکۆڵینەوەی چڕ بۆ زانینی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان. . جەختى لەسەر ئەوەش کردۆتەوە، ئەگەر لێکۆڵینەوەکان دەری بخات ڕووداوەکە بە دەستی ئەنقەست بوون ئەوا تاوانباران بە  توندترین شێوە سزا دەدرێن. .