گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە سەرێکانی کۆنتڕۆڵکردەوە و سوپای تورکیا کشایەوە

2019.10.15 - 11:45
هەسەدە سەرێکانی کۆنتڕۆڵکردەوە و سوپای تورکیا کشایەوە
ناس کورد- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەسەدە سەرجەم ناوچەکانی سەرێکانی کۆنتڕۆڵکردووە و تورکیا بەناچاری لە سەرجەم ناوچەکانی ئەو شارە کشاوەتەوە. . میدیاکانی نزیک لە هەسەدە ڕایانگەیاند، شەڕڤانانی هەسەدە هێرشیانکردووەتەوە سەر سوپای تورکیا لە سنورەکانی شاری گرێ سپی و شەڕی سەخت دەستیپێکردووەتەوە و تورکیا تۆپبارانی سەرێکانی و گرێ سپی دەکات. . هاوکات ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کە شەڕڤانانی هەسەدە سەرجەم ئەو ناوچانەی کە سوپای تورکیا داگیریان کردبوو لە سەرێکانی کۆنتڕۆڵکردووەتەوە و ئێستا تەواوی شارەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی شەڕڤاناندایە. . بەگوێرەی ئەو ئامارانەی هەسەدە بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی کوژراوەکانی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی نزیکیان زیاتر لە 900 کوژراو و 13 چەکداریشیان  بەدیل گرتووە، لە بەرامبەردا 21 شەڕڤان لە هەسەدە و 15 هاووڵاتی مەدەنیش شەهید بوون. .