گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

روسیا: لەهەوڵى ئەوەداین رێگرى بکەین لە پێکدادانى سەربازى لەنێوان سوپاى تورکیا و سوریا

2019.10.15 - 09:24
روسیا: لەهەوڵى ئەوەداین رێگرى بکەین لە پێکدادانى سەربازى لەنێوان سوپاى تورکیا و سوریا
ناس کورد- جێگرى وەزیرى دەرەوەى روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەى لە هەوڵى ئەوەدایە رێگرى بکات لە پێکدادانى سەربازى لەنێوان سوپاى تورکیا و سوریا. . میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگرى وەزیرى دەرەوەى روسیا، ئاماژەى بەوە کرد " لەگەڵ بەرپرسانى تورکیا و سوریا لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەى رێگرى بکەین لە پێکدادانى نێوان سوپاى ئەو دوو وڵاتە". . هەوڵدان بۆ نێوەندگیری لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا لەکاتێکدایە، ڕۆژی 13ی ئەم مانگە هەسەدە لە ناچاریدا لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێککەوت بۆ پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا و سوپای سوریا چوونە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە. . لەئێستاشدا دوای چوونی سوپای سوریا بۆ ناوچە کوردییەکانی نزیک سنوری تورکیا ترسی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان سوپای ئەو دوو وڵادا هەیە و ڕوسەکانیش دەیانەوێت بەر بە هەڵگیرسانی ئەو شەڕە بگرن. .