گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ سزاکانى بەسەر تورکیادا سەپاند

2019.10.14 - 23:07
ترەمپ سزاکانى بەسەر تورکیادا سەپاند
ناس کورد- ترەمپ کۆمەڵێک سزاى توندى بەسەر تورکیادا سەپاند، کە سەرجەمیان سزاى ئابورین. ,   ئەمشەو دووشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2019، دۆناڵد تڕەمپ لەگەڵ ئیدارەی کۆشکی سپی ژمارەیەک سزای نوێ و توندیان بەسەر تورکیادا سەپاند.   دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: "تورکیا و سەرجەم ئەو کەسانە سزا دەدەین کە بەشدار بوبێتن لە هێرشکردنە سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و قوربانیدان و ئاوارەبوونی خەڵکی مەدەنی لە ئەستۆیان بێت". , تڕەمپ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "باج لەسەر مادەکانی ئاسن و ستیل هەناردەکراوى ولاتەکە بەڕێژەى 50% زیاد دەکەین". , لە درێژەی سزاکاندا باسی لەوەشکردووە: "هەموو دانوستانەکامان لەگەڵ تورکیا لە بواری بازرگانی و ئابوریدا دەوەستێنین و پەیوەندییە ئابورییەکانمان هەڵدەپەسێرین، کە بەهاکەی زیاتر لە 100 ملیار دۆلار دەبێت". , سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەى بەوشکرد: "بەشێوەیەکی زۆر ئاشکرا و ڕون بە ڕەجەب تەیب ئەردۆگانم وتبو ئەو ئۆپراسیۆنەی دەیکات کارێکی هەڵەیە و نابێت ئەنجامى بدات و ئەگەر ئەنجامی بدات ئێمە سزای قورسی دەدەین، بۆیە سزامان دا چونکە ئەو ئۆپراسیۆنەی ئەو لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردوویەتی ئاسایش و ئارامی ناوچەکەى خستوەتە مەترسییەکی گەورەوە". , لە بڕیارێکی دیکەدا سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی وتوە: "بەشیک لە سزاکان بۆ سەر بەرپرسانی باڵای تورکیا دەبێت و سامانەکانیان بلۆک دەکرێن، هەروەها هاتنە ئەمریکایان لێ قەدەغە دەکرێت". ,