گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەپاندنى سزا بەسەر تورکیادا دەبێتە ڕاستى؟

سەرۆکى کۆنگرێسى ئەمریکا داوا دەکات پاڵپشتى لە کوردانى ڕۆژئاوا بکرێت

2019.10.14 - 22:07
سەرۆکى کۆنگرێسى ئەمریکا داوا دەکات پاڵپشتى لە کوردانى ڕۆژئاوا بکرێت
ناس كورد- سیناتۆرێكی كۆمارییه‌كان له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كۆمارییه‌كان ودیموكراته‌كان كۆكن له‌سه‌ر سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا به‌رامبه‌ر به‌ لەشکرکێشییەکانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان. . لیندسی گراهام، سیناتۆری ئه‌مریكییه‌كان له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت: "هه‌ر ئێستا قسه‌م له‌گه‌ڵ بیلۆسی، سه‌رۆكی‌ كۆنگرێس كرد سه‌باره‌ت به‌ له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر سوریا". . ده‌شڵێت: "سه‌رۆكی‌ كۆنگرێس پشتیوانی‌ هه‌ردوو حیزبی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌هێرشەکانی توركیا، ئه‌و پێیوایه‌ پێویسته‌ پاڵپشتی له‌ هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانمان بكه‌ین". . جەختیلەوەشکردەوە، سه‌رۆكی كۆنگرێس ترسی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێكخراوی‌ داعش هه‌یه‌. . ئەم لە کاتێکدایە کە پێشتر وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبو، ته‌واوی‌ سزاكان بۆ سه‌ر توركیا ئاماده‌ن و ته‌نها چاوه‌ڕوانی گڵۆپی سه‌وزی تره‌مپ ده‌كه‌ن. . ئەمڕۆش ماڵپەری بلۆمبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە: “ئەمڕۆ لەسەر داوای دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و لەدوای گفتوگۆکانی بەرپرسانی واشنتن سەبارەت بە ڕەفتارە وەحشیگەرانەکانی تورکیا لە سوریا، شەپۆلێک سزای قورس بەسەر تورکیا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تورکیادا دەسەپێندرێن و هەر ئەمڕۆ سزاکان، ڕادەگەیەندرێن”.   .