گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بلومبێرگ: ئەمڕۆ ئەمریکا چەند سزایەک بەسەر تورکیا دەسەپێنێت

2019.10.14 - 19:55
بلومبێرگ: ئەمڕۆ ئەمریکا چەند سزایەک بەسەر تورکیا دەسەپێنێت
ناس کورد- ماڵپەرێکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکى ئەمریکا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکای ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی کۆمەڵیک سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت. . ئەمڕۆ (دووشەممە، 14ى تشرینى یەکەمى 2019) ماڵپەری بلۆمبێرگی ئەمریکی بڵاوى کردەوە "ئەمڕۆ لەسەر داوای دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و لەدوای گفتوگۆکانی بەرپرسانی واشنتۆن سەبارەت بە ڕەفتارە وەحشیگەرانەکانی تورکیا لە سوریا، شەپۆلێک سزای قورس بەسەر تورکیا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تورکیادا دەسەپێنرێت و هەر ئەمڕۆ سزاکان، ڕادەگەیەنرێت". . بلومبێرگ ئاماژەی بەوەدا "خێرا سەپاندنی ئەو سزایانە پەیوەندی بەو ڕەفتارە وەحشیگەرانەیەی سوپای تورکیا و هێزەکانیەتی لە سوریا کە لەمیانەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دژی هاووڵاتیان ئەنجامیان داوە و هەروەها خاکی سوریایان داگیرکردوە". . هەواڵەکەى بلومبێرگ لەکاتێکدایە کە ڕۆژی (هەینی)، کۆشکی سپی بەفەرمی بەتورکیای ڕاگەیاندبوو "ئەگەر نەوەستێت لەو ئۆپەراسیۆنەی ئەوا لە نزیکترین کاتدا کۆمەڵێک سزای قورسی بەسەردا دەسەپێنێت و ئابوری وڵاتەکەش وێران دەکات". .