گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدواى کۆتایهاتنى چلەى ئیمام حوسێن ساعدى دەبێتەوە بە سیمبولى خۆپیشاندەران؟

2019.10.14 - 19:41
لەدواى کۆتایهاتنى چلەى ئیمام حوسێن ساعدى دەبێتەوە بە سیمبولى خۆپیشاندەران؟
ناس کورد – لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، شارەکانی عێراق کۆمەڵێک خۆپیشاندانی گەورەیان بەخۆوە بینی کە لەپایتەختی عێراقەوە دەستی پێکرد و هەشت پارێزگای باشور و شارە زۆرینە شیعەنشینەکانی، گرتەوە. . بەوتەی خۆپیشاندەران ئامانج لە خۆپیشاندانەکە باشکردنی ژیان و خزمەتکردنی زیاتر و خزمەتگوزاری و هەلی کار و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بوو. . حکومەتی عێراق و چەندین یەکەی سەربازی سەر بەگروپە سەربازییە چەکداریە توندڕەوەکانی عێراق، زۆر بە توندی دژی خۆپیشاندەران وەستانەوە و زیاتر لە 110 خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە شەش هەزاریش برینداربوون. . لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە، خۆپیشاندەران وێنەی فەرماندەیەکی سەربازییان بەرزدەکردەوە کە عەبدولوەهاب ساعدی، جێگری فەرماندەی گشتی دەزگای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بوو، کە بەهۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی کرابووە سیمبوڵى خۆپیشاندانەکان و بەهۆکاری سەرەکی خۆپیشاندانەکان ناو دەبرا. . عەبدولوەهاب ساعدی کێیە؟ . عەبدولوەهاب ساعدی لە شاری سەدری سەر بە پارێزگای بەغداد لە ساڵی 1963 لەدایکبووە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بەشی فیزیا لە زانکۆی موسڵ و دواتریش چووەتە بەشی کۆلێژی سەربازی لەبەغدا. . عەبدولوەهاب ساعدی لەساڵی 1984 توانیوویەتی پلەی مولازم بەدەست بهێنێت و لەساڵی 1996 پلەی رائیدی بەدەستهێناوە و دواتر چووەتە کۆلیژی فەرماندەیی عێراق و پلەی عەقیدی بەدەست هێناوە. . پاشان ساعدی چووەتە بواری ئەکادیمی سەربازی  و بڕوانامەی ماستەری لە زانستی سەربازی بەدەست هێناوە و لەساڵی 2000 بووە بە مامۆستا لە کۆلیژی سەربازی. . ساعدی لەکاتى سەرکردایەتیکردنی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی داعش لە ناوەڕاستی 2014  و لەکاتی داگیرکردنی موسڵ و ئەنبار، بووە ناوێکى دیارى ناو میدیاى عێراقى. .   بەتایبەتتر ساعدی لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەنبار دەرکەوت و بووە ناوێکی دیار و پاڵەوانی ئازادکردنی ئەنبار و پاڵەوانی سەرشاشەی میدیا عێراقییەکان. cc167e9e-54c7-469e-816f-4582ce7cc92e . ئەو کاتەشى کرایە سەرۆکی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی پارێزگای سەڵاحەدین توانی سەرکەوتوو بێت لە فەرماندەیی ئەو هێزانەی کە ئەو پارێزگایە و پاڵاوگەی بێجی کەرکوک کە گەوەرترین پاڵاوگەی نەوتی عێراق بوو ئازاد کرد و لەژێر دەستی چەکدارانی داعش دەریهێنا. . هەروەها ساعدی دوای ئەو سەرکەوتنانەی، بەرپرسیاریەتی ئازادکردنی میحوەری ڕۆژهەڵاتی موسڵیشی پێ سپێردرا و توانی لەوەشدا بەهاوکاری یەکە تایبەتەکانی دژە تیرۆر و هێزەکانی دیکە شارەکە لە مانگی تەموزی 2017 لەدەست داعش ئازاد بکەن و بەو شێوەیەش تەواوی خاکی عێراقی لە چەکدارانی داعش پاککردەوە. . بوون بە ئەستێرەی ساعدی لە تەواوی عێراق ئەو کاتە بوو کە لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی موسڵدا چەندین گرتە ڤیدیۆ بڵاوبووەوە کە هاووڵاتیانی ئازادکراوی ژێردەستی داعش بەرەو پیری ساعدی دەچوون و باوەشیان پێدا دەکرد و هەروەها یەکێک لەو گرتە ڤیدیۆیانەش کە بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبوەوە ئەوەبوو کە منداڵێکی بچوک بەرەوڕووی ساعدی ڕایدەکرد و دەیووت سوپاس بۆ خوا هاتی بۆ ڕزگارکردنمان. . لەگەڵ ئەوانەشدا ساعدی چەندین جار لە شەڕی داعشدا بریندار بوو، بەڵام دوای چارەسەرکردنی راستەوخۆ دەچووە بەرەکانی جەنگ بۆیە لەلایەن خەڵکەوە ببووە سیمبولی ئازایەتی و خۆشەویستی. . لەپێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵ بەبڕیارێکی عادل عەبدولمەهد،ی سەرۆک وەزیرانی عێراق عەبدولوەهاب ساعدی لە پۆستی جێگرى فەرماندەیی گشتی دژە تیرۆری عێراق دوورخرایەوە و گواسترایەوە بۆ دیوانی وەزارەتی بەرگری، کە دەبوو وەکو کارمەندێکی ئاسایی دەوامی بکردایە و هیچ پۆستێکی نەبوو، ئەوەش بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو بو، بۆ عێراقییەکان، ئەوەش  کاردانەوەیەکی زۆری دروست کرد، کە لەنێو میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و شەقامی عێراقیدا و داوای دەستبەجێ گەڕانەوەیان دەکرد بۆ پۆستەکەی. . ئاستی ناڕەزایەتییەکان گەیشتنە شوێنێک کە بەهۆی لابردنیەوە لە پۆستەکەی هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان کرد و وێنەی ناوبراویان بەرز دەکردەوە و دەیانوت دەبێت بگەڕێتەوە پۆستەکەی، ئەوەش بووە سەرەتایەک بۆ خۆپیشاندانەکانی عێراق لەمانگی تشرینی یەکەمدا. . هەرچەندە لابردنەکەی ساعدی کاردانەوەیەکی فراوانی دروست کرد بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی ڕون نییە و خۆپیشاندەرانیش لابردنەکەی ساعدیان بە سوکایەیکردن بە پلە سەربازییەکەی و مێژو و قوربانیدانەکانی ناوبراو ناودەبرد. . لە ئێستاشدا هەرچەندە خۆپیشاندانەکانی عێراق دوای زیاتر لە حەوت ڕۆژ لەژێر فشار و هەڕەشە و کوشتن و  بریندارکردنی خۆپیشاندەراندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆتایی هات و سەرۆک وەزیران  و سەرۆک کۆمار و سەرۆک پەرلەمانی عێراق بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەرانیاندا، بەڵام هیچ کام لە سێ سەرۆکایەتییەکە باسیان لە پێداچوونەوە بە بڕیاری دوورخستنەوەکەی ساعدی نەکرد، کە یەکەم دروشم و هۆکاری هاتنە سەر شەقامی خۆپیشاندەران بوو. . خۆپیشاندەرانیش تا ئێستا بڕوایان بە بەڵێنەکانی حکومەت نەکردوە و بەڵام چاوەڕێی کۆتایی هاتنی یادکردنەوەی چلەی ئیمامی حسێن دەکەن کە ٢٥ی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت، خۆپیشاندەران بڕیاریان داوە بەهەمان داوکارییەکانی پێشوو خۆپیشاندان دەست پێبکەوە و باس لەوەش دەکەن کە ئەمجارە کۆمەڵێک بەرپرسی باڵا دەچنە ناو خۆپیشاندەران.   .