گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات لەشکرکێشییەکەى بۆ سەر سوریا رابگرێت

2019.10.14 - 15:21
یەکێتى ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات لەشکرکێشییەکەى بۆ سەر سوریا رابگرێت
ناس کورد- یەکێتى ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات لەشکرکێشییەکەى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان رابگرێت و هەروەها هێزى وڵاتەکەى لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا، بکشێنێتەوە. . هاوکات یەکێتى ئەوروپا داواى لە وڵاتانى جیهان کرد فڕۆشتنى چەک بە تورکیا رابگرن. . هایکۆ ماس، وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا دوای تەواوبونی کۆبونەوەکە رایگەیاند: "لە کۆبونەوەکەدا بەکۆی دەنگی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە بڕیاردراوە فرۆشتنی چەک بە تورکیا رابگیردرێت، ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان". . یەکێتییەکە لەشکرکێشییەکەى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان بە هەڕەشەیەکى راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایش و ئارامى ناوچەکە دەزانێت. . هاوکات یەکێتى ئەوروپا نیگەرانى خۆى نیشاندا لە ئاوارەبوونى هاووڵاتیانێکى زۆرى سوریا لە دەرئەنجامى لەشکرکێشییەکەى تورکیا. .