گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ماوەی شەش ساڵدا 19 هەزار کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون

2019.10.14 - 15:00
لە ماوەی شەش ساڵدا 19 هەزار کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون
ناس کورد- دەریای ناوەڕاست هێشتا خوێناویترین و مەترسیدارترین ڕێگای کۆچبەرانە لە جیهاندا، لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2013ەوە تاوەکو ئێستا، 19 هەزار کۆچبەر لەو دەریایەدا خنکاون یاخود بێسەروشوێن بوون. . بەپێی ئاماری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم، هەزار و 41 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون. . ساڵی 2016 خوێناویترین ساڵ بووە، بەپێی ئامارەکان، لەو ساڵەدا پێنج هەزار و 143 کۆچبەر لە ئاوەکانى دەریای ناوەڕاستدا خنکاون. . ئاماری بێسەروشوێنان یان گیانلەدەستدانی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست لە نێوان ساڵەکانى 2014 تاوەکو 2018: - لە ساڵی 2014دا، سێ هەزار و 280 کۆچبەر - لە ساڵی 2015دا، سێ هەزار و 771 کۆچبەر - لە ساڵی 2016دا، پێنج هەزار و 143 کۆچبەر - لە ساڵی 2017دا، سێ هەزار و 139 کۆچبەر - لە ساڵی 2018دا، دوو هەزار و 297 کۆچبەر بەپێی ئامارەکان، ساڵی 2018 ژمارەى گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی کۆچبەران کەمیکردووە، بەڵام ژمارەى گەیشتووان بە وڵاتانی ئەوروپی زیادی کردووە. . ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دەشڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی تشرینی یەکەم، 72 هەزار و 263 کۆچبەر و پەنابەر گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا کە 14%ی کەمترە لەو ژمارەیەی کە ساڵی ڕابردوو تۆمارکراوە کە 84 هەزار و 345 کۆچبەر بووە. . زۆرترین ژمارەى کۆچبەرانیش ڕوویان لە یۆنان کردووە کە نزیکەى 40 هەزار کەسە، هاوکات ئیسپانیاش لە پلەى دووەمدایە و 17 هەزار و 405 کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە. . حەوت هەزار و 892 کەسیش گەیشتوونەتە ئیتاڵیا لەکاتێکدا لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوودا 21 هەزار و 119 کۆچبەر چوونە ئیتاڵیا.