گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا تیمى دیبلۆماسیشى کشاندەوە

دواى ئەمریکا، فەڕەنساش لە ڕۆژئاواى کوردستان دەکشێتەوە؟

2019.10.14 - 12:35
دواى ئەمریکا، فەڕەنساش لە ڕۆژئاواى کوردستان دەکشێتەوە؟
ناس کورد- تیمى دیبلۆماسی ئەمریکا کە کاریان بۆ سەقامگیریی سوریا دەکرد باکورى سوریایان جێهێشت، فەڕەنسا ڕێوشوێنى نوێ بۆ پاراستنى ئاسایشى هێزەکانى لە ڕۆژئاواى کوردستان دەگرێتەبەر. . ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و چوونى سەربازانى سوریا بۆ باکورى سوریا، ئەو تیمە دیبلۆماتکارەى ئەمریکا لە باکورى سوریا کشانەتەوە کە سەرقاڵى کارکردن بوون بۆ سەقامگیریی سوریا و پێشکەشکردنى پڕۆژە لەو بارەیەوە. . هاوکات حکومەتى فەڕەنسا دواى کۆبوونەوەیەکى بەپەلە ڕایگەیاند، لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا ڕێشوێنى پێویست دەگرێتە بەر بۆ گرەنتى پاراستنى ئاسایشى هێزەکانى و دیبلۆماتکارەکانى لە باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا. . بەپێی بەیاننامەیەکى سەرۆکایەتى فەڕەنسا، کارى لەپێشینەى ئەو وڵاتە ڕێگریکردنە لەسەرهەڵدانەوەى داعش و بەوردى چاودێرى مەترسییەکانى دواى هەڵهاتنى چەکدارە زیندانکراوەکانى داعش دەکەن. . ڕۆژى یەکشەممە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا هۆشداریدابوو لەوەى هێرشەکانى تورکیا ببێتە هۆى دووبارە سەرهەڵدانەوەى داعش. . فەڕەنسا هێزێکى تایبەتى لەناوچەکانى باکور و رۆژهەڵاتى سوریا جێگیرە، کە لەچوارچێوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتیدا بەسەرۆکایەتى ئەمریکا کاردەکەن.