گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕاهێنەر و یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن

2019.10.14 - 13:44
ڕاهێنەر و یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
ناس کورد-   هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەک یەکەمین هەڵبژاردە پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی و پەیامێکیان ئاڕاستەی جیهان کرد. . شەوی ڕابردوو دوای تەواوبوونی یارییەکەیان بەرامبەر ئەستۆنیا، یاریزانان و ڕاهێنەر و سەرجەم ستافی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان وێنەیەکی بە کۆمەڵیان گرت و لەسەر وێنەکەش پەیامێکیان نوسیوە و بڵاویانکردووەتەوە. . لە پەیامەکەدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکردووە "“بەیەکەوە هەڵوێستمان دەبێت بۆ لێبوردەیی و جیاوازی قبوڵکردن، دژی هەموو جۆرە توندووتیژییەک و یەکتر قبوڵنەکردنێکین". . بڵاوکردنەوەى ئەو پەیامە، دواى ئەوەهات کە دوو یاریزانى ئەڵمانى بەڕەچەڵەک تورک، لایکى پۆستى یاریزانێکى هەڵبژاردەى تورکیایان کردبوو کە تێیدا یاریزانانى هەڵبژاردەکە سڵاوى سەربازى دەکەن، دواى بردنەوەیان لە ئەلبانیا. . پێشتریش وەک یەکەم یاریزان، مارکیزیۆی یاریزانی ئیتاڵی، پەیامێکی پشتگری ئاڕاستەی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان کردبوو و دڵتەنگی خۆی بەرانبەر شەهیدکردنی هاوڵاتییان و منداڵی ڕۆژئاوا دەربڕیبوو.