گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى دراوەکان؛ لیرە دابەزى

2019.10.14 - 10:24
نرخى دراوەکان؛ لیرە دابەزى
ناس کورد- ئەمڕۆ نرخی لیرەی تورکی لە بازاڕەکانی هەرێم کەمێک دابەزی و 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 120 هەزار و 350  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە  14ی تشرینی یەکەمی 2019  بەرامبەر بە 120 هەزار و 350 دیناری عێراقییە. . هەروەها بەهۆی  کاریگەریی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و هەڕەشەکانی ئەمریکا لە سەپاندنی سزی ئابوری بۆ سەر ئەو وڵاتەدا، لیرەی تورکی لەبازاڕەکانى جیهان  دابەزینی بەخۆیەوە بینی، لە هەرێمیش 100 لیرە بەرامبەر 20 هەزار و 400 دینارە. . هاوکات 100 هەزار تمەن بەرامبەر 10 هەزار و 500 دینارە. . هەروەها 100 یۆرۆ بە 132 هەزار و 250 دینارە، 100 پاوەنیش بە 150 هەزار دینارە. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 125 دۆلارە.