گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترمپ هۆشداری بە کورد و تورکیا دەدات

2019.10.14 - 09:04
ترمپ هۆشداری بە کورد و تورکیا دەدات
ناس کورد-   دۆناڵد ترەمپ، تورکیا و هەسەدەی ئاگادارکردەوە کە پێویستە ڕێگربن لە هەڵاتنی چەکدارانی داعش و دەڵێت، داعش هەرگیز ناچێتە ئەمریکا. . دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند "خراپترین چەکدارانی داعش لای ئەمریکا زیندانیکراون، ئەوانەشی لە سوریان، تورکیا و کورد نابێت ڕێگەبدەن هەڵبێن". . ئاماژەی بەوەشكردووە "لە ڕابردوودا دەبوو ئەوروپا ئەو داعشانە وەربگرێتەوە، ئێستاش پێویستە ئەو کارە بکات، داعش هەرگیز نایەتە ئەمریکا، یاخود ناهێڵین بێت". . ئەمە لەکاتێكدایە، لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، چەندین چەکدارى داعش و کەسوکارەکانیان لە زیندانەکان و کەمپەکانی هەسەدە هەڵاتوون و ئەوەش ترسی لای وڵاتانی ناوچەکە و ئەوروپا دروستکردووە. . بەپێی ئامارەکانى ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا، دوێنێ 785 کەس لەکەسوکارى چەکدارانى داعش لە کەمپى عەین عیسا لە پارێزگاى رەققە هەڵهاتوون، دواى ئەوەى تورکیا دەوروبەرى کەمپەکەى بۆردومانکرد.