گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە لە بنکەى ئاسمانى ڕوسیا لە سوریا لە هەوڵى ڕێککەوتنێکە بۆ ڕاگرتنى هێرشەکانى تورکیا

2019.10.13 - 22:45
هەسەدە لە بنکەى ئاسمانى ڕوسیا لە سوریا لە هەوڵى ڕێککەوتنێکە بۆ ڕاگرتنى هێرشەکانى تورکیا
ناس کورد- سیاسییەکى دیارى کوردى ڕۆژئاواى کوردستان بە ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە، هەسەدە و حکومەتى سوریا لە گفتوگۆدان لە بنکەى ئاسمانى ڕوسیا لە سوریا، بەهیواى ئەوەى بگەن بەڕێککەوتن بۆ ئەوەى بۆردوومانەکانى تورکیا ڕاگرن. , ئەحمەد سلێمان، ئەندامى دیارى پارتى دیموکراتى پێشکەوتو لە سوریا بە ئاژانسى ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە: "گفتوگۆکان لە بنکەى حومەیمیمى ڕوسى لە لازقیە بەردەوامن بۆ ئەوەى بگەن بەڕێککەوتنێک بۆ ڕێگرى لە هێرشەکانى تورکیا". , لەلایەکى دیکەوە لەبارەى وتەکانى ئەو سیاسییە کوردە، مستەفا بالى ڕایگەیاندووە: "جارێک هیچ قسەیەکمان نییە، بەڵام لەسەرتاى ئەو داگیرکارییەى تورکیاوە وتومانە تاووتوێی هەموو بژاردەکانمان دەکەین بۆ ئەوەى نەتەوەکەمان دووربخەینەوە لەوەى ڕوبەڕوى جینۆساید ببێتەوە". ,