گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای کۆکردنەوەی هاوکاری مادیش دەکرێت بۆ کوردانی ڕۆژئاوا

سلێمانی؛ داوا دەکرێت بۆ خۆپیشاندانی جەماوەرى دژی تورکیا ڕۆژێک بکرێتە پشوو

2019.10.13 - 19:01
سلێمانی؛ داوا دەکرێت بۆ خۆپیشاندانی جەماوەرى دژی تورکیا ڕۆژێک بکرێتە پشوو
ناس کورد- داوا لە پارێزگاری سلێمانی دەکرێت، لە سەرجەم دامودەزگاکان لە سنوری پارێزگاکە ڕۆژێک بکرێتە پشوو، بۆ ئەوەی گردبوونەوەی بەرفراوان دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامبدرێت. , لە نوسراوێکدا کە کاسترۆ مەعروف و ڕەسول عەبدوڵا، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکەیان کردووە ئاماژەیان بەوەکردووە: "داوادەکەین داوا لە پارێزگاری سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بکرێت، لە سەرجەم دامودەزگاکاندا ڕۆژێک بکرێتە پشووی فەرمی بە مەبەستی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان". , ئەوەشخراوەتەڕو، لەو ڕێگەیەوە پێویستە، قوتابخانەکان و زانکۆکان و سەرجەم فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەموو پێکەوە ناڕەزایی توند دەرببڕن بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێتەسەر کوردانی ڕۆژئاوا. , ئەو دوو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواشیانکردووە: "لیژنەیەک دروستبکرێت بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری مادی بۆ خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا". , ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی پێنج ڕۆژە لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە، هەر ئەمڕۆ نزیکەی 10 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون، هاوکات تائێستا زیاتر لە 130 هەزار کەس ئاوارە بوون. , ,