گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆککۆمار داوا دەکات ڕوداوەکانى خۆپیشاندانەکانى عێراق بۆ ڕاى گشتى ئاشکرا بکرێن

2019.10.13 - 18:51
سەرۆککۆمار داوا دەکات ڕوداوەکانى خۆپیشاندانەکانى عێراق بۆ ڕاى گشتى ئاشکرا بکرێن
ناس کورد- سەرۆککۆماری عێراق، داوای ئازادکردنی گیراوەکانی خۆپیشاندانەکان دەکات و ڕاشیگەیاند، خۆپیشاندان مافێکی دەستورییە و دەبێت ئەو کەسانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کردووە سزابدرێن و ڕاستییەکانیش بۆ خەڵکی عێراق ئاشکرابکرێن. , بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی نوسینگەی سەرۆککۆمار، ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ى تشرینی یەکەمى 2019 بەرهەم سالح، سەرۆککۆماری عێراق لەمیانەی پێشوازیکردنی لە عەلی رەفیعی، سەرۆکی شاندی ئەنجومەنی عێراق بۆ ئاشتی داکۆکیکردن ڕایگەیاندووە: "دەستور مافی خۆپیشاندان و مافە مەدەنییەکانی دیکەی بە عێراقییەکان بەخشیوە". , سەرۆککۆماری لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوەشکردووەتەوە: "دەبێت لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت کە تێوەگلاون لە دەستدرێژیکردنەسەر خۆپیشاندەران". , لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت ڕاستییەکان بە شێوەیەکی شەفاف بۆ ڕای گشتی و خەڵکی عێراق ئاشکرابکرێن لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە و بەزوترین کاتیش خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان لە زیندانەکانی هێزە ئەمنییەکان ئازاد بکرێن. , ,