گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێک لە شەهیدەکان ڕۆژنامەنووسێکی کوردە

لە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیادا 110 هاووڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی [ڤیدیۆ ]

2019.10.13 - 18:29
لە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیادا 110 هاووڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی [ڤیدیۆ ]
ناس کورد – فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کاروانی ئۆتۆمبێلى ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەیان کردە ئامانج، کە بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی سەرێکانی لە تەل تەمرەوە بەرەو شاری سەرێکانی دەچوون. . ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 13ی تشرینی یەکەمی 2019)، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاى داگیرکەر کاروانی ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتیانەیان کردووەتە ئامانج، کە لە تەل تەمرەوە بەرەو شاری سەرێکانی دەچوون". . هاوکات نەخۆشخانەی تەلتەمر ڕایگەیاند "بەهۆی بۆردومانەکەوە 10 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و 100 هاووڵاتیش بریندار بوون". . بەگوێرەى ئەو ڤیدیۆیەی لەدوای بۆردومانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، چەند کەسێک لەسەر زەوی کەوتوون و گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. ئەمە جگە لەوەی زیانێکی زۆر بەر ناوچەکە کەوتووە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سووتاون و زیانێکی زۆریش بەر ناوچەکە گەیشتووە. . بەگوێرەى زانیارییەکان، سێ لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە رۆژنامەوانن و یەکێکیان  بیانییە. . هاوکات ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز شەهیدبوونی سەعید ئەحمەدی پەیامنێری ئاژانسەکەی لەو بۆردومانە ڕاگەیاند. https://www.facebook.com/naskurd/videos/709586776213590/ .