گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا: کورد لە رێککەوتن لەگەڵ سوریا و روسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەى تورکیا نزیکن

2019.10.13 - 16:29
ئەمریکا: کورد لە رێککەوتن لەگەڵ سوریا و روسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەى تورکیا نزیکن
ناس کورد- وەزیرى بەرگرى ئەمریکا، رایگەیاند "واشنتۆن لەو بڕوایەدایە هێزە کوردییەکان نزیکن لە ئەنجامدانى رێککەوتن لەگەڵ سوپاى سوریا و روسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەى تورکیا". . لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی (بی بی سی)، مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند :"هێزەکانی سوریای دیموکرات، ویستیان هەیە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سوریا و ڕوسیا دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان". . وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکردووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە، کە هەسەدە پلانی هەیە لەگەڵ سوریا و ڕوسیا ڕێککەوتن بکات لە دژی تورکیا. . وتەکانی ئەسپەر لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ ئاماژەی بەوە کرد، کە بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، هێزەکانی ئەمەریکا بە تەواوی لە سووریا دەکشێننەوە.   .