گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەڕەنسا چووە پاڵ ئەو وڵاتانەى فرۆشتنى چەکیان بە تورکیا ڕاگرتووە

2019.10.13 - 08:58
فەڕەنسا چووە پاڵ ئەو وڵاتانەى فرۆشتنى چەکیان بە تورکیا ڕاگرتووە
ناس کورد- فەڕەنسا چووە پاڵ ئەو وڵاتانەى فرۆشتنى چەکیان بە تورکیا ڕاگرتووە، وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر هێرشەکانى ئەو وڵاتە بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان. . هەردوو وەزارەتى بەرگرى و دەرەوەى فەڕەنسا لەبەیاننامەیەکى هاوبەشدا ڕایانگەیاند، فرۆشتن و هەناردەکردنى سەرجەم چەکەکانیان بە تورکیا ڕاگرتوە. . فەڕەنسا لەکۆبوونەوەى 17ى ئەم مانگەى سەرکردەکانى یەکێتى ئەوروپا، داواى لە یەکێتى ئەوروپا کرد تاوتوێی سەپاندنى سزا بکات بەسەر تورکیا. . پێش فەڕەنسا، هەریەکە لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و فنلەندا و نەرویج فرۆشتنى چەکیان بە تورکیا ڕاگرت. . لەبەرانبەر ئەو سزایانەدا، مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاندبوو، هێرشەکەیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا پەیوەستە بە "ئاسایشى نیشتیمانى تورکیاوە".